نوێنەری کلدانییەکان داوا لەسەرۆکی حکومەت دەکەن زێدەکانیان بپارێزێت

فۆتۆ بڕیار محەمەد
SNNـ بڕیار محەمەد
لەبارەی دۆسیەی زێدەڕۆیی سەر زەوییەکانیا لە گوندی “کێشکاوە” لە نزیک گەڕەسۆر نوێنەری کلدانییەکان داوا لەسەرۆکی حکومەت دەکەن زێدەکانیان بپارێزێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەم، “ڕۆمیۆ هەکاری” پەرلەمانتاری کلدانی لە پەرلەمانی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ” ” ئێمە بەپێی یاسا ڕێگری لە زێدەڕۆیی و گۆڕینی دیمۆگرافیا دەکەین، داوامان لە پەرلەمانی کوردستان کردووە دەستدرێژی و زێدەڕۆیی بۆسەر گوندی شێرکاوە ڕابگرێت”. چونکە ئەوە پێشێلکاری مافی پێکهاتەکانە.
وتیشی “داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە زێدەڕۆیی بیان پارێزێت، چونکە ئەوە گۆڕینی دیموگرافیایە، کەرتی گوندی کێشکاوەیە 22 پارچە زەوی کشتوکاڵییە و 120یان تاپۆن و ئەوانی تریش گرێبەستی کشتوکاڵین بەگشتی زیاتر لە دوو هەزار دۆنمە”.
ئاماژەیان بەوەشکرد “داوا لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دەکەن بەپێی یاسا مافەکانیان بۆ بگێڕدرێتەوە، چونکە ئەوان مافی خۆیانە ئەو زەویانە وەربگرنەوە”.
گوندی کێشکاوە دەکەوێتە سنووری قەزای ئاکرێ و لەلایەن خەڵکی نزیکی گوندەکەوە زەوییەکانی ئەو گوندە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



