به‌وێنه: له شارى سلێمانى خولێكى تۆپى ده‌ست بۆ رێزلێنان له رۆژنامه‌نووسێكى كۆچكردوو كرایه‌وه

تۆپی دەست
ئەردەڵان محەمەد-SNN Sport
یانه‌ى وه‌رزشی سلێمانى له مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا خولێكى یارى تۆپى ده‌ستى بۆ 4 تیپى ناو شارى سلێمانى كردووەتەوە، ئەمەش بۆ رێزلێنان له رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشی كۆچكردوو ئالان عه‌لى.
سه‌رپه‌رشتیارى پاڵه‌وانێتیه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئێمه ساڵانه له كردنه‌وه‌ى ئه‌مجۆره خوله به‌رده‌وامین، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى له ده‌ستدانى یه‌كێك له هاوكاره‌كانمان و رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی به توانا كاكه ئالان ، خوله‌كه‌مان به ناوى ئه‌م كۆچكردووه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
كامه‌ران حه‌سه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى خوله‌كه دەڵێت:” ئێمه وه‌ك یانه‌ى سلێمانى ماوه‌ى شه‌ش ساڵه له كردنه‌وه‌ى خولێكى یارى تۆپى ده‌ست بۆ یانه‌كانى شارى سلێمانى به‌رده‌وامین له مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئێمه به‌هۆى گیان له ده‌ستدانى یه‌كێك له هاوڕێ و هاوكاره‌كانمان مامۆستا ئالان خولى ئه‌مساڵمان كرد به ناوى ئه‌و كۆچكردووهوە، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ى ئێمه وه‌ك یانه‌ى سلێمانیدایه هه‌ر وهرزشكارێکمان ماڵئاوایی بكات به كردنه‌وه‌ى له‌مجۆره خولانه كه‌مێك وه‌فاى ده‌ده‌ینه‌وه”.
وتیشی:” له خوله‌كه‌دا چوار تیپى ناو شارى سلێمانى به‌شدارن بۆ ئاستى پێشكه‌وتووان و لاوان و ته‌نانه‌ت یاریزانه دێرینه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌ركى یانه‌ى وه‌رزشی سلێمانین بۆیه ده‌مانه‌وێت به كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره خولانه یاریزانانى تیپى پێشكهوتووانمان له مه‌شقه‌كانیان دانه‌بڕێن و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كیش ده‌بێت بۆیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه پێنج یارى گرنگمان ماوه له خولى نایابى عێراقدا و ده‌مانه‌وێت یه‌كێك له پله‌كانى یه‌كه‌م تا سێیه‌م به ده‌ست بهێنین”.
ئالان عه‌لى رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی سه‌ر له به‌یانى رۆژی 4ى نیسان به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه كۆچى دوایی كرد.

More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش



