
خوێندکاران لە پۆلدا
Snn- بریار محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لەسەرەتایی هەفتەی داهاتوو بریار لەسەر وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەدرێت .
خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە snnی راگەیاند لەسەرەتایی هەفتەی داهاتوو لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە بریار لەسەر وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەدرێت.
وتیشی: رەنگە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن دەستپێنەكاتەوە بەڵام بە دڵنیایی پرۆسەی دەست پێكردنەوەی خوێندن ناكەوێتە ساڵی داهاتوو لەمساڵ پرۆسەكە دەست پێدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد بەهۆی داخستنی دەرگای خوێندنگاكان تا رادەیەكەی باش حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە چووە، هیوادارین لەگەڵ دەست پێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنیش مامۆستا و خوێندكاران پابەندی رێنمایەكانی تەندروستی بن بۆ سەلامەتی خۆیان و دەوربەریان .
لای خۆشیەوە عەبدولواحید حاجی، سەرۆکی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتی: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین پرۆسەی خوێندن لەو وادەیە دەست پێبكاتەوە كە وەزارەتی پەروەردە دیاری كردوە بۆ ئەوەی خوێندكاران لە قۆناغەكانی خوێندن بێبەشنەبن و ئاستی خوێندنیش بەرەو دابەزین نەچێت .
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



