بەڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌كانى كه‌ركوك حوكمدرا و له پیشهكهشى دوور خرایه‌وه

سەدام حسێن
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
بەڕێوه‌به‌رى به‌شى پرۆژه‌كان له پارێزگارى كه‌ركوك كه پێشتر به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیر كرابوو، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن دادگاوه سزادرا به پێنج ساڵ بەند کردن و پێبژاردنى پێنج ملیۆن دینار، هاوكات له پیشهكهشى وه‌كو فه‌رمانبه‌ر دوور خراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگارى كه‌ركوك بهSNNى راگه‌یاند؛ “سه‌دام حوسێن” بەڕێوه‌به‌رى به‌شى پرۆژه‌كانى نێو پارێزگا كه پێشتر له 15ی ئه‌یلوولى 2020 به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و وه‌رگرتنى به‌رتیل ده‌ستگیركرا، ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاریدا به سێ ساڵ زیندانى و پێبژاردنى پێنج ملیۆن دینار.
وتیشى: “ناوبراو هه‌ر به بڕیارى دادگا به شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى له پیشه‌كه‌ى وه‌كو فه‌رمانبه‌رى ده‌وڵه‌ت ده‌ركراوه”.
لەلایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقه‌وه چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى گهندەڵى له كه‌ركوك سكاڵای له‌سه‌ر كراوه له‌وانه‌ش 28 فه‌رمانبه‌رى پارێزگا كه خودى پارێزگارى تێدایه لەگه‌ڵ 23 فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده و 21 كرێكارى كۆمپانیاى پاڵاوگه‌كانى نه‌وتى باكوور.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكى پێشووى زانكۆى كه‌ركوك، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى هاتووچۆى كه‌ركوك و په‌روه‌رده‌ى گشتى كه‌ركوك و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك تاوه‌كو ئێستا به دوو ساڵ تا حه‌وت ساڵ سزادراون و دۆسیه‌كانى دیكه‌ش به‌رده‌وامییان هه‌یه، هه‌موو دۆسیه‌كانیش په‌یوه‌ندییان به گه‌نده‌ڵى كارگێڕى و به هه‌ده‌ردانى سامانى گشتییه‌وه هه‌یه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



