
شەترەنج
سه‌نگه‌ر زرار-SNN SPOR
پاش ئاسایی بوونه‌وه‌ى بارودۆخى شاره‌كه له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزادی شاری هەولێر موژده‌ى ئه‌وه بهشهترهنجزانانى كوردستان ده‌دات كه دووباره شه‌تره‌نج ده‌باته‌وه نێو هۆڵه‌كان و له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بهپاڵهوانێتییهكى خێرا و كراوه بۆ كچان و كوڕان ده‌ست به‌كار و چالاكیه‌كانى ده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌قۆناغى كه‌ره‌نتینه‌كردن و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا نه‌یتوانى زه‌فه‌ر به‌یانه‌كه ببات و شهترهنجزانان له‌جوڵه بخات و ئه‌وان به‌ڕێكخستنى پێنج پاڵه‌وانێتى یارى شه‌تره‌نجى خێرا له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت (چێس ئۆنلاین)ه‌وه توانیان به‌رده‌وام بن، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش بهپاڵهوانێتییهكى خێرا (بلیتز) و كراوه‌ى ناوخۆیی ده‌ستبه‌كار ده‌بنه‌وه.
بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)، دڵزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد-ى شارى هه‌ولێرى دواند و ئه‌ویش وتى:” پاش تێپه‌ڕاندنى ئه‌م بارودۆخه وه‌ك یانه‌كه‌مان ئامانجمانه و ده‌مانه‌وه‌ێ قۆناغ به‌قۆناغ وه‌ك پێشوو ده‌ست به‌كارو چالاكیه‌كانمان بكه‌ینه‌وه، سه‌ره‌تا وه‌ك ده‌ستپێكى كاره‌كانمان ئه‌م پاڵه‌وانێتییه خێرایه رێكده‌خه‌ین، ئامانج له‌م چالاكییه زیاتر خزمه‌ت كردن و كۆكردنه‌وه‌ى یاریزانانى یاریه‌كه‌یه وه‌ك خێزانێكى شه‌تره‌نج له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان و عێراقدا، ژماره‌ى جه‌وله‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش به‌نده به‌ژماره‌ى به‌شداربووان له‌یاریزانانى هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه، پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌بێ ریت و به‌سیستمى سویسرى ده‌بێت و ماوه‌ى هه‌ر یاریه‌ك 3 خولهك + 2 چركه‌یه بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌ك و وه‌ك بڕیارمان لێداوه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو 14ى ئایارى 2020 كاتژمێر 9ى شه‌و ده‌ستپێبكات و هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا كۆتایی پێدێت”.
هه‌روه‌ها وتى:” راسته هۆڵى یانه‌كه‌مان و ده‌رگاى یانه‌كه به‌ڕووى شهترهنجزانان و پاڵه‌وانێتى و خوله‌كانى راهێنان داخرابوون، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا سوودمان لهشهترهنجى ئۆنلاین وه‌رگرتبوو، وامان كردبوو یاریزانه‌كانمان ئه‌وانه‌ى هه‌فتانه وانه‌یه‌ك یان دوو وانه‌یان هه‌بوو مانگانه له‌لایه‌ن راهێنهرهكانمانهوه به‌ئۆنلاین وانه‌یان پێ بوترێته‌وه و هه‌روه‌ها سوودمان له‌پاڵه‌وانێتى ئۆنلاین-یش وه‌رگرت و توانیمان پێنج پاڵه‌وانێتى به‌سه‌ركه‌وتوویی رێكبخه‌ین، راسته یارى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین له‌گه‌ڵ یارى شه‌تره‌نجى ئاسایی كه له‌نێو هۆڵدا ده‌كرێ، جیاوازى زۆره، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا سوودى خۆى هه‌بوو، جێگه‌ى خۆى گرت و توانیشمان سوودى باشى لێوه‌ربگرین به‌تایبه‌تى له‌یاریزانانى بیانى كه تیایدا به‌شداربوون”.


More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



