” داخستنی مزگەوت و بازاڕەکان هۆکارێکی باشبوو بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنا”

مزگەوتی گەورە
SNN_ هەوراز ئەحمەد
مستەفا محەمەد پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی سلێمانی بە SNN راگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەیەکی زۆرە دەرگای مزگەوتەکان داخراوە، بەڵام ئەمرۆ 11ی مانگ خۆشبەختانە مزگەوتەکان بەڕووی هاووڵاتیاندا کرانەوە.
مستەفا محەمەد ئاماژەی بەوەکرد: داخستنی مزگەوت و بازارەکان هەنگاوێکی باشبوو، چونکە هۆکارێک بوون بۆ قەرەباڵغی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەڵام ئەمڕۆ کە دەرگای مزگەوت و بازاڕەکان کراوەتەوە ئەمە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە کۆرۆنا لە کوردستان بەرەو کۆتایی دەڕوات، پێویستە هەموو موسوڵمانێک رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بکات.
وتیشی” لە مزگەوتەکاندا و لەکاتی تەراویح و نوێژدا پێویستە هەر هاووڵاتییەک یەک ،مەتری بەینی هەبێت لەگەڵ ئەوەی دیکەدا، تا دەشتوانن هاووڵاتیان لە ماڵەوە دەستنوێژ هەڵبگرن و پاشان بڕۆن بۆ مزگەوتەکان، بەرماڵی تایبەتی خۆیان بێنن نەوەک لەسەر بەرماڵی مزگەوتەکان نوێژ بکەن، خۆشبەختانە زۆربەی هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن کە سەردانی مزگەوتەکان دەکەن.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش



