تهوهرهكانى كۆبوونهوهى باڵاى ئهمڕۆى یهكێتى و گۆڕان له سلێمانى

كۆبوونهوهى وهفدى باڵاى یهكێتى و بزووتنهوهى گۆڕان له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێكی پەیوەست به ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ناردنی شاندى ههرێم بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یهكشهممه لە دەباشان بە بەشداری هاوسەرۆكان و رێكخەری گشتی، یهكێتیى نیشتمانیى كوردستان و بزووتنهوهى گۆڕان كۆدهبنهوه.
سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان و بەشدار لە كۆبوونەوەكە بە SNNی راگەیاند: “نیوەڕی ئەمڕۆ بە بەشداری هەردوو هاوسەرۆكانی یەكێتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و میوانداری رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەكەین و لە دەباشان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بارودۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەدەبەین”.
وتیشى: “دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتییان و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و ناردنی شاندێك بۆ بەغدا بەمەبەستی رێككەوتن لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دەبن هەروەك بابەتی لامەركەزیش لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لە بارەوە دەكرێت كە لە ئێستادا ئەو بابەتە ئاراستەی لایەنە حكومییەكان كراوە”.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نيشتمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “دوای ئەم كۆبوونەوەیەمان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵدەدەین كۆبوونەوەیەكی فراوان بە بەشداری هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان رێكبخەین بۆ ئەوەی بتوانین پێكەوە چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی كە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێن دۆزینەوە، هەروەها یەك دەنگی كوردیش لە بەرامبەر بەغدا دووپات بكەینەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


