“زیاتر له 139 هه‌زار خێزان سوودمه‌ندبوون له هاوكارى 100 هه‌زار دینار”

كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: زیاتر له 139 هه‌زار خێزان سوودمه‌ندبوون له هاوكارى 100 هه‌زار دینار، وتیشى: “چاوه‌ڕێى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى تۆڕى چاودێرى خێزان په‌سه‌ند بكات”.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “زیاتر له 139 هه‌زار خێزان سوودمه‌ندبوون له هاوكارى 100 هه‌زار دینار كه وه‌زاره‌تى كار دابه‌شى كرد به‌مشێوه‌یه: له هه‌ولێر 49 هه‌زار خێزان، له سلێمانى و دهۆك یه‌كى 35 هه‌زار خێزان، له هه‌ڵه‌بجه 5 هه‌زار و 500 خێزان، له گه‌رمیان 7 هه‌زار و 200 خێزان و له ڕاپه‌ڕین 8 هه‌زار و 300 خێزان”.
وتیشى: “ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى كار به هاوكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌رقاڵى پرۆژه‌ى (تۆڕى چاودێرى خێزان)ین، له‌ڕێگه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه ده‌توانین خێزانه هه‌ژاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان بكه‌ین و هاوكارییان بكه‌ین، له ئێستادا ئه‌م پرۆژه‌یه به‌كۆتا گه‌یشتووه و ئێمه به هاوكارى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ماندا راده‌ستى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانمان كردووه، چاوه‌ڕێین ئه‌وانیش په‌سه‌ندى بكه‌ن”.
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم روونیشیكرده‌وه: “به‌شێك له‌و هاوكارییه خۆراكییهى كه دابهشمانكردووه ماوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌ڕێگه‌ى بهڕێوهبهرایهتییهكانمانهوه دووباره ناوى خێزانه هه‌ژاره‌كان تۆماردهكهینهوه و دابه‌شى ده‌كه‌ین به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ى كه لێى سوودمه‌ند نه‌بوون”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


