ڤیدیۆ: لیڤەرپوڵ سەرکەوت و ئینتەرمیلان هیوای بۆ گەڕایەوەو بایرن میونخ و مانچستەرسیتی یەکسانبوون

ئینتەرمیلان
SNN Sport
لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو هەشت یاری ئەنجامدرا، تێیدا یانەی لیڤەرپوڵ توانی بگاتە قۆناغی شانزە و ئینتەرمیلان بە بردنەوە هیوای بۆ گەڕایەوە و یانەکانی بایرن میونخ و ئاتلەتیکۆمەدرید و مانچستەرسیتی براوە نەبوون.
لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم، یانەی ئاتلەتیکۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بایرن میونخی پاڵەوانی کردوو لە ئەنجامدا 1-1 یەکسانبوون.
گۆڵی ئاتلەتیکۆمەدرید جواو فلیکس لە خولەکی 26 تۆماری کردوو گۆڵی یەکسانبوونەوەی بایرن میونخ مۆلەر لە خولەکی 86 تۆماری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە پیشتر یانەی سالزبۆرگ توانیبووی 3-1 لە یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ بباتەوە.
ریزبەندی گروپی یەکەم:
- بایرن میونخ 13 خاڵ.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 6 خاڵ.
- سالزبۆرگ 4 خاڵ.
- لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ 3 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، یانەی ئینتەرمیلان لە ئەڵمانیا بە بردنەوەیەکی بە نرخەوە گەڕایەوە، توانی 3-2 لە یانەی مونشنگلادباخی پێشەنگی گروپەکە بباتەوەو هیوای بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە بۆ گەڕایەوە.
گۆڵەکانی ئینتەرمیلان دارمیان و لوکاکۆ دوو گۆڵی کرد.
دوو گۆڵی مونشنگلادباخ ئەلاسانی پلا تۆماری کرد.
پێشتر لەم گروپە یانەی شاختار توانیبووی 2-0لە ریاڵ مەدرید بباتەوە.
ریزبەندی گروپی دووەم:
- بروسیا مونشنگلادباخ 8 خاڵ.
- شاختار 7 خاڵ.
- ریاڵ مەدرید 7 خاڵ.
- ئینتەرمیلان 5 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم دوو یاری ئەنجامدرا، تێیدا یانەی مانچستەرسیتی بووە میوانی یانەی پۆرتۆ و لە ئەنجامدا بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی مارسیلیا توانی 2-1 لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بباتەوە.
ریزبەندی گروپی سێیەم:
- مانچستەرسیتی 13 خاڵ.
- پۆرتۆ 10 خاڵ.
- ئۆڵۆمپیاکۆس 3 خاڵ.
- مارسیلیا 3 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی چوارەم، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 1-0 لێبباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.
تەنیا گۆڵی یاریەکە یاریزان، کۆرتیس جۆنس لە خولەکی 55 تۆماری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یاری ئاتڵانتا و میدتیڵاند 1-1 کۆتایی هات.
ریزبەندی گروپی چوارەم:
- لیڤەرپوڵ 12 خاڵ.
- ئاتڵەنتا 8 خاڵ.
- ئەجاکس 7 خاڵ.
- میدتیڵاند 1 خاڵ.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


