نووسینگهى رۆژنامهوانى بافڵ تاڵهبانى روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
نووسینگهى رۆژنامهوانى بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونكردنهوهیهكى لهبارهى بڵاوكردنهوهى ههواڵێكى ناڕاستهوه بڵاوكردهوه و رایگهیاند: ئهو ههواڵانهى باس لهوهدهكهن لە كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پەرلەمانی كوردستان لە ئێستادا كۆبوونەوەكانی رابگرێت دوورن له راستییهوه.
له روونكردنهوهكهدا كه ئهمڕۆ چوارشهممه بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “سەبارەت بەھەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست، کە لە ھەندێ سایت و پەیجی بێخاوەن و باوەڕپێنەکراو بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە: لە كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پەرلەمانی كوردستان لە ئێستادا كۆبوونەوەكانی رابگرێت، تا بارودۆخی نێوانیان بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە، بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە، ھەواڵی وەھا لەم شێوەیە ھیچ بنەمایەکی نییە، و لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی لەم شێوەیە بەھیچ شێوەیەک باسی لێوەنەکراوە”.
دهقى روونكردنهوهكه
سەبارەت بەھەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست، کە لە ھەندێ سایت و پەیجی بێخاوەن و باوەڕپێنەکراو بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە:
(لە كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پەرلەمانی كوردستان لە ئێستادا كۆبوونەوەكانی رابگرێت، تا بارودۆخی نێوانیان بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە).
بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە، ھەواڵی وەھا لەم شێوەیە ھیچ بنەمایەکی نییە، و لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی لەم شێوەیە بەھیچ شێوەیەک باسی لێوەنەکراوە.
بۆ رای گشتی و میدیاکاران و میدیا بەرپرسیارەکانیش روونیدەکەینەوە، ھەر بۆچون و ھەواڵێکی رەسمی لەکەناڵە مەرکەزییەکانی سەر بە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاپەڕەی ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەکرێتەوە، بەھای ھەواڵی ھەیە و زانیاری دروست و باوەڕپێکراون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


