
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رەتیکردەوە، جۆ لە سوریاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکات و دەشڵێت، ئەو جۆیەی لە دەروازەیەکی نافەرمییەوە هاوردەکرابوو دەستی بەسەرداگیراوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ 11ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، وەڵامی دوو پەرلەمانیاری عێراق دەداتەوە سەبارەت بە هاوردەکردنی جۆ لە سوریاوە و رایدەگەیەنێت: ” وەزارەتەکە هاوردەكردنی گەنم و جۆی راگرتووە، بەهۆی ئەوەی وەرزی دروێنەیە و لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران”.
سەبارەت بە هەواڵی هاوردەکردنی جۆ لە دەروازەی ئەبو وەلید، وەزارەتەکە رایگەیاندووە، ” خاڵی سنوری ئەبو وەلید دەروازەیەكی نافەرمییە، وەزارەتمان دوای ئەوەی زانیاری تەواوی دەستكەوت بەدواداچوونی وردمان دەستپێكرد، بەهاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان توانیمان رێگری بكەین لە هاوردە و داخڵ بوونی بۆ ناو هەرێمی كوردستان، بەڵگەی سەلمێنراوی رێگری لەبەردەستە”.
سەبارەت بە نامەی هەردوو بەڕێزان پەرلەمانتارانی عێراق، دكتۆر غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین تایبەت بە هاوردەكردنی جۆ لە سوریاوە ئەم چەند خاڵە دەخەینە بەردەم رای گشتی و بەڕێزان:
ئەوەش خراوەتەڕوو، ” حكومەتی عێراق تەنها گەنم لە جوتیارانی كوردستان وەردەگرێت، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی وەك جوتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق جۆو گەنمەشامیش وەربگیرێت”.
راشیگەیاندووە: “لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق بۆ ئەوەی ئەمساڵ هیچ جیاوازیەك نەكرێت لەنێوان جوتیارانی كوردستان و ناوەڕاست و خواروی عێراق”.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاندووە، “هەندێك لەو شتانەی دەوروژێنرێن زیان بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت لە شێوازی مامەڵەكردن و وەرگرتنی گەنمەكەیان لەلایەن حكومەتی عێراق”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت هەردوو پەرلەمانتار غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین رایانگەیاندبوو، لە دەروازەی ئەبو وەلیدەوە جۆ لە سوریاوە هاوردەی هەرێم دەکرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



