
وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی لەبارەی چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵی ئەو قوتابیانە دەرکرد کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و قەدەغەی گەشتەکانەوە لە دەرەوەی وڵات گیریانخواردووە.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ 11ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: “ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵاتن و بەهۆی بارودۆخی کۆرۆناوە ناتوانن تاوەکو یەکی حوزەیران گەڕێنەوە، دەتوانن تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی وەرزی دووەم ئەنجامبدەن بە مەرجێک کاتی هاتنەوەیان 20 رۆژ پێش رێککەوتی نۆی ئاب بێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر کاتی کرانەوەی فڕۆکەخانەکان کەوتە پاش 9 ی ئاب ئەوا دەتوانن تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم ئەنجام بدەن کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان دیاریدەکرێت بە مەرجێک پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2020 بۆ 2021 کۆتایی بێت، ئەگەر قوتابی دەرنەچوو ئەوا دەرفەتی هیچ تاقیکردنەوەیەکی دیکەی نابێت.
هاوکات سەبارەت بە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەییشەوە رایگەیاند، ئەو قوتابیانەی لە پۆلی 12ی ئامادەیین و لە دەرەوەی وڵاتن و ناتوانن لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەزمونەکاندا بگەڕێنەوە، ئەوا لە خولی یەکەمدا بە نەهاتوو هەژماردەکرێن و لە خولی دووەمدا دەتوانن تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدەن.

More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
15 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
15 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



