جوتیار عادل:هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان نییە

جوتیار عادل، وتهبێژى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان نین، ئاماژە بەوەشدەکات “ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە”.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر هاووڵاتی و بەرژەوەندی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان جوتیار عادل دەڵێت: “لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک ( جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا، ئيمارات، بەحرەین و هەرێمی کوردستان”.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: “بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندینجاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین، بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەتدەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
30 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
30 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



