لایەنگرانی نەجمەدین کەریم لیستێک رادەگەیەنن؛ خانەوادەکەشی بێبەری خۆیان نیشاندەدەن

وێنە: بڕیار محەمەد
SNN- بریار محەمەد
لەسەر بازنەی کەرکوک، لیستێکی هەڵبژاردن بەناوی “د.نەجمەدین کەریم” پارێزگاری پێشووی کەرکوکەوە راگەیەندرا، خانەوادەی نەجمەدین کەریمیش دەڵێن: ئەو لیستە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.
كاروخ سەید رزگار سەرۆكی لیستەکە، کە خۆیان بە لایەنگرانی د. نەجمەدین کەریم ناودەبەن، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لیستەکەی راگەیاند و وتیشی: ئێمە وەكو رەوتێكی سیاسیی خۆمان ئامادە كردووە بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و هەموو شتێكمان ئامادەیە و كەسایەتی سیاسی بەناوبانگ پشتیوانمان دەكەن .
وتیشی: خەڵكی كەركوک داوامان لێدەكەن بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا بكەین و ئێمە لەسەر داخوازی ئەوان بریارمانداوە بەشداری لە پرۆسەكەدا بكەین، لەبەر ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان ماویەتی بۆیە هێشتا بڕیارمان نەداوە ناوی لیستەكەمان چی بێت و لە چەند كاندیدیش پێكبێت .
لەدوای ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە، بنەماڵەی نەجمەدین کەریم روونیانکردەوە: ھەندێك كەس ناوی نەجمەدین كەریم بۆ دروستكردنی گروپ و حزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێنن، “كۆچكردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبووە”.
بنەماڵەکەی داوا لە هەموو لایەك دەکەن، “پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو وناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو وناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



