
SNN
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) لە ساڵی 1993ەوە چاودێری موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران دەکات، کە ناوبراو هەفتەی رابردوو لە نزیک تاران کوژرا.
رۆژنامەی یدیعوت ئەحرونوت-ی ئیسرائیلی لەوبارەیەوە لێدوانی لە شرۆڤەکارێکی کاروباری هەواڵگری ئیسرائیل وەرگرتووە کە ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل توانیویەتی زانیاری گرنگ لەبارەی ئەو زانایەی ئێرانەوە کۆبکاتەوە، بەتایبەت لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەبد قەدیرخان کە بە “باوکی بۆمبی ئەتۆمی پاکستان”، ناودەهێندرێت.
رۆژنامەکە ئەو تۆمەتانەی بەرپرسانی ئێران پشتڕاستدەکاتەوە کە دەڵێن ئیسرائیل لە پشت کوشتنی فەخریزادەوە بووە، ئەوەش بڵاودەکاتەوە: “مۆساد بە هاوکاری بەرپرسێکی ئێرانی کە نزیکبووە لە فەخریزادەوە، توانیویەتی ئەو ئۆپراسیۆنە جێبەجێ بکات”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مۆساد تۆمارێکی دەنگی فەخریزادەی دەستکەوتووە کە تیایدا باس لە بەرهەمهێنانی پێنج کڵاوەی ئەتۆمی دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا ئیسرائیل بە فەرمی دانی بەوەدا نەناوە کە لە پشت کوژرانی ئەو زانایەوەیە و ئێرانیش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



