له گه‌رمیان قهپانێك به شێوه‌ى نایاسایى پاره له شۆفێران وه‌رده‌گرێت

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنورى گه‌رمیان وێستگه‌یه‌كى كێشى ئۆتۆمبیل كه كێشى ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كات به شێوه‌یه‌كى نایاسایى پاره له‌و بارهه‌ڵگرانه وه‌رده‌گرێت کە له مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه به‌ره‌و خانه‌قین و شاره‌كانى عێراق ده‌ڕۆن.
كه‌ریم عه‌لى ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی به SNNی راگه‌یاند: له به‌دواداچوونمان بۆمان ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر رێگاى كه‌لار بۆ خانه‌قین وێستگه‌یه‌كى كێش به پێچه‌وانه‌ى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2012 رێگا گشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دانراوه.
وتیشى، ئه‌م قه‌پانه به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان پاره له شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كانى مه‌رزى په‌روێزخان وه‌رده‌گرێت كه هاتووچۆى خانه‌قین و شاره‌كانى عێراق ده‌كه‌ن و هیچ بڕێك له‌و داهاته‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
كه‌ریم عه‌لى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، داواكارى گشتى گه‌رمیان و دادگاى قۆره‌توو-یان له‌و قه‌پانه نایاساییه ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
SNN بۆ زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى كرد به وته‌بێژى پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و قه‌پانه چۆن دانراوه، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كه بێ ئاكام بوو.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



