
نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە کۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە دواین ئامارەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ SNNئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدا بە كۆرۆنا تۆمار نەكراوە هاوكات تەنیا 11 تووشبوو لە هەردوو نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە هەڵەبجە ماوەن.
د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە لە لێدوانێكی تایبەتدا بە SNNی ڕاگەیاند: بە سوپاسەوە بۆ پابەند بوونی دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و خۆپارێزیانن لە ئێستادا حاڵەتەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدا بە كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە لە پاشەكشەیەكی زۆر باشدایە و ڕۆژانە ئامارەكان ئاماژەی دڵخۆشكەرمان پێدەڵێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تۆمار نەكراوە، هاوكات لە ئێستادا تەنها 11 تووشبووی كۆرۆنا لە هەردوو نەخۆشخانەی وەفا و نەخۆشخانەی كیمیاباران ماوەن، بەجۆرێك پێنج تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی كیمیاباران و شەش تووشبووش لە نەخۆشخانەی وەفا، هاوكات تەنها یەك نەخۆشیان لە ژێر ئامێر هەناسەدانی دەستكردایە.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕێگەی SNNەوە داوای پابەند بوونی زیاتری هاووڵاتییانی سنوورەكەی كرد بۆ ئەوەی بتوانین بەم شێوازە بەردەوامبن و لە نزیكترین كاتدا بتوانن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ ببن و جارێكی دیكە نەگەڕێنەوە بۆ ئەو دۆخە سەختەی كە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە گوزەرا كە بەهۆیەوە تا ئێستا 150 كەس بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


