“سبه‌ى شاندى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان تاوتوێى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى ده‌كه‌ن”

لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ى شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش زانیارى له‌باره‌ى شانده‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به SNNى راگه‌یاند: “بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى شارى سلێمانى بكات، سه‌ره‌تا سه‌ردانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵیان كۆببنه‌وه، دواتر سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بكه‌ن و به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵیان كۆببنه‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “سبه‌ى شاندى ئێمه كه پێكهاتووه له: هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حمود محه‌مه‌د، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان و عه‌لى حسێن، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كه‌ن سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دواتر له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆده‌بنه‌وه”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆنگره‌ى رۆژامهوانى خۆیدا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌كه‌ى رایگه‌یاند: “سبه‌ى شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دێته سلێمانى، پێموایه هاتنى شاندى پارتى بۆ رێگه‌خۆشكردنه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى نێوان یه‌كێتى و پارتى و گۆڕان كه چاوه‌ڕێده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت”.
وتیشى: “هیوادارم كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى ده‌ستبخاته سه‌ر ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌رییانه‌ى كه كێشه‌ن و دۆخى هه‌رێمى كوردستانیان به ئه‌مڕۆ گه‌یاندووه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


