
لیوناردۆ و مباپی
SNN Sport
لیوناردۆ بەڕێوەبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بە لێدوانێک هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید بێهیوا دەکات و نزیکبوونەوەی یانەکەی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپی رادەگەیەنێت.
مباپی تا هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە،بەڵام یانە پاریسیەکە نایەوێت بە هیچ نرخێک دەستبەرداری ببێت.
لیوناردۆ بەڕێوەبەری پاریس سانجێرمان بۆ کەناڵ پڵەسی فەرەنسی دەڵێت:” گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپی بە باشی بەڕێوەدەچن،بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشچوونی بە خۆیەوە بینیوە،لە چەند هەفتەی رابردوودا”.
دەشڵێت:”دەمانەوێت قسە لەگەڵ مباپی بکەین، هەروەها ئەویش دەیەوێت قسە لەگەڵ ئیدارەی یانەکە بکات، کاتی ئەوەیە وێنەیەکی روونی داهاتوو بە دیار بکەوێت،شتەکان زۆر بە ئارامی بەڕێوە دەچن”.
لێدوانەکانی لیوناردۆ لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە یارییەکی گرنگ لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام دەدات بەرامبەر بە یانەی باشاکشهێری تورکی بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



