
ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “بە بۆچوونی من گەر دیموکراتەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران بەدەستبهێنن، ئەمریکا بەرەو کۆمۆنیستی دەبەن”.
لە وتارێکیدا بۆ لایەنگرانی خۆی لە جۆرجیا ترەمپ وتی: “بە بۆچوونی من گەر دیموکراتەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران بەدەستبێنن، ئەمریکا بەرەو کۆمۆنیستی دەبەن”.
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی گەڕی دووەمی دوو بازنەی جۆرجیا رۆژی 5ی ئەم مانگە پاش هەڵاوێردکردنی، دەریدەخات کێ دەستدەگرێت بەسەر ئەنجوومەنی پیراندا.
لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا رۆژی 3ی مانگی رابردوو، جۆو بایدن بە 306 دەنگی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە بەرامبەر 232 دەنگی دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە کۆتاییەکانی ئامادەکارییەکانیدایە بۆ ئەوەی 20ـی کانوونی دووەمی 2021 دەسەڵات بگرێتە دەست.
گەر دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکەی ویلایەتی جۆرجیا یەکەم بن، ئەوا جگە لە کۆشکی سپی و ئەنجوومەنی نوێنەران، دەستباڵایی خۆیان بەسەر کۆنگرێسیشدا ئاوەڵا دەکەن و خۆیان دەبنە زۆرینەی رەها.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



