لە پەرلەمانی کوردستان چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ تاوتوێدەکرێت

SNN- بڕیار محەمەد
پلانی خوێندنی ئەمساڵ و پرۆسەی پەروەردە و چارەنووسی خوێندن لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێن و گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت .
ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەرلەمانی کوردستان لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمان لەگەڵ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم لە کۆبوونەوەن، تیایدا پلانی خوێندن و پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت .
ئالان حەمە سەعید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند “پلانی خوێندنی ئەمساڵ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، دوای کۆبوونەوەش ناوەڕۆکەکەی دەخەینەڕوو”.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا وەزیرانی خوێندنی باڵا و پەروەردە لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆ و قوتابخانەکان روونکردنەوە دەدەن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش



