
میسی و یانەی قادش
SNN Sport
پاش 10 یاری لە خولی ئیسپانیا بە راهێنەرایەتی رۆناڵد کومان، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی حەوتەمی لالیگا دەبینرێت و 12 خاڵ لە دوای ئاتلەتیکۆمەدریدی دووەمی خولەکەوەیە، ئەمەش خراپترین دەستپێکی یانەکەیە لە دوای 33 ساڵ.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە،یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی تەنیا 4 یاری بباتەوەو لە 2 یاری یەکسانبووەو لەم وەرزەی لالیگا 4 یاری دۆڕاوە.
لە کۆتا 4 یاری بەرشەلۆنە لە 360 خولەک یاریکردن لە دەرەوەی یاریگای خۆی تەنیا 2 گۆڵی کردووە کە دوو گۆڵەکە گۆڵی گریزمان بوو لە ئەلاڤێس و ئەلکالا بوو کە یاریزانی یانەی قادش بە هەڵە لە خۆیانی کرد.
لە وەرزی 1987-1988وە، یانەی بەرشەلۆنە خراپترین دەستپێکی لە خولەکە هەبووە کە دوای 10 یاری تەنیا 13 خاڵی کۆکردووەتەوە.
هەروەها لە وەرزی 2000-2001 توانی 16 خاڵ لە 10 یاری بە دەستبهێنێت و لە وەرزی 2002-2002 لەگەڵ لویس ڤانگال 15 خاڵی لە 10 یاری بە دەستهێنا.
بەرشەلۆنە بە راهێنەرایەتی کومان لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووەو لە کۆی 18 خاڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکان، توانیویەتی 16 خاڵ بە دەست بهێنێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


