
لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشبینى ده‌كه‌م سبه‌ى بڕیارى باش له كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى نێوان یه‌كێتی و پارتى و گۆڕاندا بدرێت، ده‌شڵێت: “سبه‌ى بڕیار له رێگه‌چاره‌یه‌ك ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى ئێستا هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى بكه‌ین”.
مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه له میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى تهلهڤیزیۆنيدا باسى له كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى نێوان یه‌كێتی و پارتى و گۆڕان كرد كه بڕیاره سبه‌ى له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت و رایگه‌یاند: “یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى بریتیيه لهوهىرێگهچارهیهك دابنێين بۆ ئه‌وه‌ى چۆن چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى كوردستان بكه‌ین هه‌رسێكمان، دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى ئه‌و رێگه‌چاره‌یه بڕۆین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تریش باسى بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه بكه‌ین كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان تێیكه‌وتووه”.
وتیشى: “یه‌كێكى تر له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى باسكردنه له په‌یوه‌ندى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه‌ى كه له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا هه‌بووه، چونكه ئێمه هه‌ر چۆن بین و چه‌ند جیاواز بین له كۆتایدا پێكه‌وه‌ین له‌م هه‌رێمه‌دا، پێویسته له‌پێناو چاكتركردنى دۆخه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشتر بكه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد: “پێشبینى ده‌كه‌م، له كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى سبه‌یدا بڕیارى باش بدرێت له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان”.
مه‌حمود محه‌مه‌د روونیشیكرده‌وه: “په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق یه‌كێكى تره له باسه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى”.
وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئێمه سبه‌ى هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به رێگه‌چاره‌یه‌ك كه دۆخى ئێستاى كوردستان بگۆڕێت و به‌ره‌و باشتر بچێت”.
بڕیاره سبه‌ى سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى یه‌كێتی و پارتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت له‌سه‌ر ئاستى باڵا، ئه‌مه‌ش پاش سه‌ردانى وهفدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ شارى سلێمانى و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وهفدى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی و وهفدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



