
پریمەرلیگ
SNN Sport
ئەمڕۆ حکومەتی بەریتانیا بڕیاری لەسەر دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا داو بڕیارە لە مانگی حوزەیران رکابەرییەکانی دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ 20 یانەکەی پریمەرلیگ لەگەڵ رابیتەی خولەکە بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکان کۆبوونەوەو بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رێککەوتوون خولەکە تەواو بکرێت و بەشێک لە یانەکان داوایان کردووە هیچ یانەیەک ئەم وەرزە بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دانەبەزێت، بەڵام هێشتا بڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە.
هەروەها رێککەوتوون یارییەکان لەسەرەتای مانگی حوزەیران بە بێ ئامادەبوونی هاندەران دەستپێبکاتەوە،ئەمەش پاش رەزامەندی حکومەت.
خولی ئینگلتەرا 92 یاری ماوە و هەر یانەیەک دەبێت 9 یاری تر ئەنجام بدات بۆ تەواوکردنی وەرزەکە، یانەی لیڤەرپوڵ پاش ئەنجامدانی 29 یاری 82 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت، پێویستی بە تەنها 6 خاڵە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان لە دوای 30 ساڵ.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



