
وێنه‌ى یه‌كێك له‌و تراكتۆرانهى كه دوێنێ شه‌و له‌لایه‌ن چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كانه‌وه سووتێنرا | فۆتۆ: SNN
له‌و شوێنه‌ى دوێنى چه‌كدرانى داعش له نزیك خانه‌قین دوو هاووڵاتیان رفاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بۆمبێكى چێندراو ته‌قییه‌وه و دوو مه‌ڕى كوشت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له پۆلیسى خانه‌قین وه‌ریگرتوون، “نزیكى بانگى مه‌غریبى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له گوندى مێخاس بۆمبێكى چێندراو به رانه مه‌ڕێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو مه‌ڕى كوشتووه، ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌كه هه‌ر له نزیك ئه‌و شوێنه بووه كه دوێنى شه‌و چه‌كدارانى داعش دوو جوتیاریان رفاند تێیدا و دواتر هه‌ردووكیانیان كوشت و چه‌ندین دۆنم زه‌ویشیان له گه‌نم و جۆ سووتاند”.
شه‌وى رابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش هه‌ڵیانكوتایه سەر چەند جوتیارێک لە سنووری قەزای خانەقین کە سەرقاڵی دروێنەی گەنم و جۆ بوون، دەڕاسەیەک و دوو تراکتۆریان سووتاند و دوو جوتیاریشیان رفاند.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



