“چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا هیچ بیانوویەك بۆ حكومەتی عێراق ناهێڵێتەوە بۆ رێكنهكهوتن”

وهفدى باڵاى ههرێم بۆ دانوستان لهگهڵ بهغدا به سهرۆكایهتى قوباد تاڵهبانى | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: پابەندبوونی هەرێم بە پرۆژەیاسای قەرز و و چەندین جار ناردنی شاند بۆ بەغدا و ئەمڕۆش جارێكی دیكە ناردنەوەی شاند سەلمێنەری ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم دەیەوێت بەڕاستی لەگەڵ بەغدا بگاتە رێككەوتن، دهشڵێت: “چوونی شاندەكەی ئەمڕۆ هیچ بیانوویەك بۆ عێراق ناهێڵێتەوە”.
زانا مەلا خالید، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی راگەیاند: “هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونی ئەم كابینەیەوە حكومەتی هەرێم خواستی ئەوەی هەبووە كە لەگەڵ بەغدا بگاتە رێككەوتن هەر لەو چوارچێوەیەشدا یەكەم سەردانی سەرۆكوەزیران بۆ دەرەوەى ههرێم بۆ بەغدا بوو، بەڵام ئەوە بەغدایە هەر جارە و بە بیانوویەك ئامادە نییە لەگەڵ هەرێم بگاتە رێككەوتن و ماف و شایستە داراییەكانی هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی هەرێم بدات”.
وتیشى: “خۆشبەختانە لە ئێستادا لێكنزیكبوونەوەیەكی زۆر باش لەنێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتەئاراوە بە تایبەت دوای چوونی شاندی تەكنیكی هەرێم بۆ بەغدا، هاوكات راگەیاندنی پابەندبوونی هەرێم بە پرۆژەیاسای قەرز، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە كە ئەمڕۆش شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم دەڕۆنە بەغدا بەمەبەستی رێككەوتن لەگەڵ عێراق ئەو واتایە دەگەیەنێت كە هەرێم نیەتی پاكە و دەیەوێت ڕێك بكەوێت بۆیە بە چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا هیچ بیانوویەك نامێنێت بەدەست بەغداوە كە نەیەوێت ڕێكبكەوێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت رێككەوتنێك واژوو بكات كە نەوهك تەنیا كەسانی دەسەڵاتداری ئێستای عێراق جێبەجێی بكەن و دوای خۆیان رێككەوتنەكە هەڵوەشێتەوە، بەڵكو رێككەوتنێك بێت كە لە داهاتووشدا حكومڕانانی عێراق پابەند بكات بە جێبەجێكردنی، ئهمه سهرهڕاى ئهوهى حكومەتی هەرێمیش پابەندی هەمان ئەو رێككەوتنە بێت”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



