زیادبوونی هەڕەشەکانی داعش وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ناچار دەکات سەردانی شاری کەرکوک بکات

وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکوک
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ وه‌زیرى ناوخۆى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى له پله باڵاكانى هێزه ئه‌منییه جیاوازه‌كانى عێراق سه‌ردانى شارى کەرکوکیان كرد دواى كۆبوونه‌وه‌یان وه‌زیرى ناوخۆ رایگه‌یاند “سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ لێكۆڵینه‌وه بووه له ره‌وشى ئه‌منى شارەکە”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به یاوه‌رى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى فیدرالى عێراق و جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانى شارى کەرکوکى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كان و لایه‌نى ئه‌منى شاره‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا عوسمان غانمى باسی له‌وه‌كرد، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ کەرکوک بۆ لێكۆڵینه‌وه بووه له ڕه‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كه و هاوكات سه‌باره‌ت به لایه‌نى خزمه‌تگوزارى و كێشه و گرفته‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كه لەگه‌ڵ پارێزگارى کەرکوک به وه‌كاله‌ت كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیاریانداوه له داهاتوودا كۆنگره‌یه‌كى ئه‌منى فراوان ساز بكه‌ن، چونكه کەرکوک شارى ئاشتى و برایه‌تى و پێكه‌وه ژیانه.
باسیشى له‌وه‌كرد، هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یاندا تاوتوێى پرسی ئاواره‌كانیان كردووه و جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت شاره‌كه له ئاواره چۆڵبكرێت و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدى خۆیان.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌دا وه‌زیرى ناوخۆى عێراق له گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانى سنووره‌كه كۆبووه‌وه گوێبیستى داواكارى و كێشه و گرفته‌كانیان بووه و به وته‌ى خۆى به‌شێك له گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر كردووه.
به پێى زانیارییه‌كان به‌شێكى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق په‌یوه‌ندى به زیادبوونى په‌لاماره‌كانى چه‌كدارانى داعشه‌وه هه‌یه له سنوورى ده‌وروبه‌رى کەرکوک.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



