کازمی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی بە وەکالەت پڕدەکاتەوە

بە گوێرەی نوسراوێکی فەرمی کە واژۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەسەرە، پۆستی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینە نوێکەی عێراق بە وەکالەت پڕدەکرێنەوە.
لەو نوسراوەدا هاتووە، به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ی 78ی ده‌ستوری كۆماری عێراق، بڕیاردراوه كه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا وه‌زیریان بۆ دیارینه‌كراوه، له رێگه‌ی وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌وه‌كاله‌ت پڕبكرێنه‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، عه‌لی حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر وه‌زیری دارایی پۆستی وه‌زیری نه‌وت به‌وه‌كاله‌ت وەردەگرێت، نه‌بیل كازم عه‌بدولساحب وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پۆستی وه‌زیری داد به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هاوکات ناسر حسێن وه‌زیری گواستنه‌وه، پۆستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران به‌وه‌كاله‌ت وەردەگرێت.
هەر بە گوێرەی ئەو نوسراوە، عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، پۆستی وه‌زیری رۆشنبیری به‌وه‌كاله‌ت وەردەگرێت، عه‌لی حه‌مید مخلف وه‌زیری په‌روه‌رده، پۆستی وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت وەردەگرێت، عه‌بدولكه‌ریم هاشم بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌ركی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی به‌وه‌كاله‌ت پێده‌سپێردرێت.
هەفتەی رابردوو، په‌رله‌مانتاران متمانه‌یان به‌خشیه 15 کاندیدی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، چوار كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانیش ره‌تكرانه‌وه و هه‌ریه‌ك له كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و نه‌وتیش کاندیدیان ئاماده‌نه‌بوو بۆ ده‌نگدان.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


