هازارد و ئەسینسیۆ ئامادەی یاریکردنن

0
877
هازاد و ئەسینسیۆ

بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا، ئەگەر  خولی ئیسپانیا لەو بەروارەی دانراوە، دەستپێبکاتەوە، ئەوا هەردو ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید ئیدن هازارد و مارکۆ ئەسینسیۆ ئامادەن لەگەڵ یانەی شاهانە یاری بکەنەوە.

هەردو یاریزان بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی زۆرە لە یانەکەیان دوورکەوتوونەتەوە، بەڵام ئەگەر خولی ئیسپانیا لە 12/6/2020 دەستپێبکاتەوە ئەوا دەتوانن یاری بکەن.

هازارد و ئەسینسیۆ دوێنێ دووشەممە توانیان مەشق و راهێنان ئەنجام بدەنەوە،لە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناش سەرکەوتوو بوون و هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون.

یانەی ریاڵ مەدرید لە پلەی دووەمی خولی ئیسپانیا دەبینرێت و 56 خاڵی هەیەو 2 خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنەوەیە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this