“ئێران بە نهێنی زیاتر لە ملیۆنێک پاوەنی بە بەریتانیا بەخشیووە”

Robert harding
پەرلەمانتارێکی ئێران ئاشکرایکرد، لەبەرامبەر هێرشێکی سەر باڵیۆزخانەی لەندەن لە تاران، ئێران بە نهێنی قەرەبووی بەریتانیای کردووەتەوە.
ئەحمەد مازانی پەرلەمانتاری ریفۆرمخوازی ئێران، لە دانیشتنێکی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ئاشکرایکردووە، ئێران بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار پاوەنی وەک قەرەبوو بەخشیووەتە بەریتانیا، لە بەرامبەر هێرشی خۆپیشاندەدران بۆ سەر باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە لەندەن کە ساڵی 2011 روویدابوو.
بە گوێرەی ئەو پەرلەمانتارە، قەرەبووەکە لەبەرامبەر تێکشاندنی چەند تابلۆیەکی باڵیۆزخانەکە بووە لەکاتی هێرشەکەدا.
ئەو پەرلەمانتارە رییفۆرمخوازە رایگەیاندووە: “ئەو پارەیە لە قوتی خەڵکی ئێران وەرگیراوە و بە نهێنی دراوە بە بەریتانیا، پێویستە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەوبارەیەوە روونکردنەوە بدات”.
29ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011، لە کاردانەوەی بڕیارێکی بەریتانیا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا، نزیکەی هەزار خۆپیشاندەر هێرشیان کردەسەر باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تاران و زیانی ماددی بەر باڵیۆزخانەکە کەوت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



