وه‌زاره‌تى دارایی نزیكه‌ى ملیارێك دینار بۆ گه‌رمیان ته‌رخانده‌كات

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حەسەن
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دینار بۆ نزیكه‌ى 20 پرۆژه‌ى جیاواز له سنوورى گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخانده‌كات.
بێستون عه‌بدوڵا، له نووسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند: “له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانى چه‌ندین فه‌رمانگه‌مان له سنوورى گه‌رمیان كردووه و گوێبیستى داواكارى هاووڵاتییان بووین له سنووره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ش توانیومانه ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى دارایى وه‌ربگرین”.
وتیشى: “وه‌زاره‌تى دارایى زیاتر له 818 ملیۆن دینارى بۆ 20 پرۆژه‌ى جیاوازى سنووره‌كه خه‌رجكردووه، به‌و بڕه پاره‌یه ده‌توانين به‌شێكى باش له داواكارى فه‌رمانگه‌كان و هه‌روه‌ها هاووڵاتییان چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه ده‌كه‌ونه سنوورى گه‌رمیان و شارى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه”.
سه‌باره‌ت به پرۆژه و داواكارییه‌كان بێستون عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پرۆژه‌كان بریتین له، نۆژەنکردنەوەی کارەبای گوندی زەماوەنگە، نوێ کردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی ئاودێری گەرمیان، جێبه‌جێكردنى چه‌ند داواكارییهكى قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی گەرمیان، نۆژەنکردنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی ده‌ربه‌ندیخان، دروستکردنی ژووری پێشوازی بۆ ئیدارەی گەرمیان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “هەڵکەندنی چوار بیری قوڵ لەگەڵ ژووری پەمپ بۆ باخچەکانی شارەوانی ناحیەی رزگاری، کڕینی دوو ئامێری پارە ژماردن بۆ بانکی کەلار، چاککردنەوەی ئامێری (CT Scan ) بۆ نەخۆشخانەی کەلار، دابینكردنى پێداویستى بۆ کۆگای دەرمانی تەندروستی گەرمیان، نۆژەنکردنەوەی بانکی کشتوکاڵی پەروێزخان، نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی فەرمانبەران زۆنی یەك، چارەسەرکردنی کێشەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی سەلیم پیرك لە ده‌ربه‌ندیخان، دروستکردنی باخچەی سێبەر بۆ حەوانەوەی ئاژەڵ لە سنووری گەرمیان”.
روونیشیكرده‌وه: “به‌شێكى دیكه‌ى داواكارییه‌كان بریتین، له خه‌رجكردنى پاره بۆ زانكۆى گه‌رمیان، دانانى سێ كرێكار و كارگوزار بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى بازرگانى گه‌رمیان و زانكۆى گه‌رمیان، دابینكردنى ئیفادى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندورستى گه‌رمیان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


