قه‌یرانێكی گه‌وره له ژووری جلگۆرینی یانه‌ی به‌رشەلۆنه هەیە

یانەی بەرشەلۆنە
SNNsport
رۆژنامه‌ی (سپۆرت ) ئیسپانی باس له دۆخی سه‌رلێشێواوی یانه‌ی به‌رشەلۆنه دەکات کە لە ئێستادا تیایدایە و به روونی بەدیار کەوتووە له میانه‌ی بردنه‌وه به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی لیڤانتی له چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی سیانزەیەمی لیگادا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یاریزانانی یانه‌ی لیڤانتی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان یاریزانانی یانه‌ی بهرشەلۆنهیان بهدیكردووە له كاتی یاریه‌كه‌دا ، به دیاریكراویی له نێوان دوو گێمه‌كه‌دا ، هه‌روه‌ها رایانگەیاندووە كه راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤانتی ( پاکۆ لۆپێز ) یاریزانه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه به‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه ده‌ناڵێنێت و ئه‌ستێره‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كتری قسه ناكه‌ن.
پاکۆ بۆ یاریزانه‌كانی روونکردووەتهوه به‌وه‌ی میسی و هاورێیه‌كانی له یاریگادا راده‌كه‌ن، به‌ڵام به بێ قسه‌كردن پێش و له نێوان هه‌ردوو گیمی یاریه‌كه و پاش یاریه‌كه‌ش قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌كردووەو هه‌مووشتێكیان به بێده‌نگی ئه‌نجامدا ، ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی كه‌مته‌رخه‌می له لای یاریزانانی بلاوگرانا گواسته‌وه .
راهێنه‌ری لیڤانتی وای دانا دۆخه‌كه نامۆ بووە ، تەنانەت پاش بردنه‌وه قورسه‌كه ، له كاتی رۆیشتن بۆ ژووری جلگۆرین ، هیچ یاریزانێك له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی قسه‌ی نه‌كردوو له ژووری جلگۆرین هیچ شتێك نهبیستراوە.
له كۆتاییدا رۆژنامه‌كه وتی:” كه‌شه‌كان له ژووری جلگۆرین له ناو به‌رشەلۆنه وه‌كوو ئه‌وه نیه كه چه‌ند ساڵێك له سه‌ری بوو ، نه‌ك به هۆی بوونی ناكۆكی ، به‌ڵكو كه‌شێكی سارد و كهمتهرخهمیبوونی هه‌یه له نێوان یاریزانان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


