هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى مووچه‌ى دوو مانگی نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له گه‌رمیان دابینده‌كه‌ن

هاوسەرۆکانی یەکێتی
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
جارێكى تر له لایه‌ن هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتییه‌وه مووچه‌ى كارمه‌ندانى پزیشكى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا له كه‌لار دابینكراو به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لاریش ده‌ڵێت پێویستیان به هاوكارى زیاتره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خزمه‌تى باشتر به هاووڵاتییان بكه‌ن.
د. حارس محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى نشتیمانى كوردستان بریاریاندا به سهرفكردنى هاوكارییه‌كان له رووى مووچه‌وه بۆ پزیشك و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا.
وتیشى “كارمه‌نده‌كان مووچه‌ى سێ مانگیان وه‌رنه‌گرتووه هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى مووچه‌ى دوو مانگیان دابینكردووه ئه‌مه‌ش جێگاى خۆشحاڵییه‌و له‌و ڕووه‌وه سوپاسیان ده‌كه‌ین كه هه‌میشه هاوكاریانن و له ئێستادا مووچه‌ى یه‌ك مانگیان ماوه و داواكارین ئه‌و مانگه‌ش دابین بكرێت”.
د. حارس محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا له لایه‌ن هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى و ده‌زگاى مرۆیی مام هاوكارى به‌رچاوى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا كراوه له رووى مووچه‌و دابینكردنى پێداویستى پزیشكى هیوادارین هاوكارى زیاتریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كارمه‌ندى پزیشكى زیاتر له نه‌خۆشخانه دابمه‌زرێنن و خزمه‌تى باشتر به هاووڵاتییان بكه‌ن.
نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له لایه‌ن خێرخوازانه‌وه له شارى كه‌لار تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراو دواتر به هاوكارى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى و ده‌زگاى خێرخوازییه‌كانى ناوچه‌كه‌و چه‌ند شوێنێكى دیكه مووچه‌ى كارمه‌ندان و پێداویستى پزیشكى بۆ دابین بكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


