گەنجێکی عێراقی لە ئەمریکا بە هەڵە 60 فیشەکی پێوە دەنرێت و دەکوژرێت

وێنەی مەسیر زولفەقار
SNN
هەفتەی رابردوو لە رووداوێکدا پەنابەرێکی عێراقی لە ئەمریکا تەقەی لێکرا و بریندار کرا، دوای ئەوەی بە 60 گولـلە ئۆتۆمبێلەکەی کرایە ئامانج، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری پۆرتلاند لە ئۆریگۆن گیانیلەدەستدا.
ئەو پەنابەرە ناوی زولفەقار مەسیر-ە و تەمەنی 23 ساڵە، بنەماڵەکەی بڕیاریانداوە تەرمەکەی بگێڕنەوە بۆ عێراق و لەوێ بە خاکی بسپێرن.
خانەوادەکەی دەڵێن دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، چونکە ئەو کوڕەیان بەخێوکەریان بووە و بەهۆی نەبوونی کەسێک بژێوییان دابین بکات دەگەڕێنەوە بۆ عێراق.
پۆلیسی شاری ئۆریگۆن دەڵێن مەسیر لەلایەن گرووپێکی مافیاوە تەقەی لێکراوە و دوای ئەوەی فیشەکێک سەری پێکاوە، گیانیلەدەستداوە.
عەلا ئەدهەم مامی قوربانییەکە دەڵێت: “لە تاو شەڕ و شۆڕ لە عێراق رامانکرد، بۆ شوێنێکی ئەمین گەڕاین، بەڵام لە ئەمریکا کوڕەکەمان کوژرا”.
پۆلیس دەڵێت: “بکوژەکان مەبەستیان ئەم نەبووە، بەڵام لەبەرئەوەی ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای پێبووە و خاو رۆشتووە گومانیان لێکردووە کە ئامانجەکەی ئەوان بووبێت”.
شایەتحاڵەکان دەڵێن “لە کۆی 60 گولـلە تەنیا یەک دانە سەری پێکاوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە کە تەقەرەکان لە دوو ئۆتۆمبێلدا بوون ساتی هێرشەکە”.
مەسیر هاوسەرەکەی لەعێراقە و بەنیاز بووە رای بکیشێت بۆ ئەمریکا و لەگەڵ پارێزەرەکەی سەرقاڵی ئەوە بوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


