
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەو كاڵا و شمەكانەی كە لە ئێستادا لە بازاڕەكاندا بوونیان هەیە پێشتر كڕدراون كە نرخی دۆلار نزمبووە، لەبەر ئەوە نرخەكان زۆر بەرز نەبوونەتەوە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: گومانی تێدا نییە كە بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی نرخی دۆلار كاریگەری لەسەر بازاڕ و نرخی كاڵا و شمەك جێدەهێڵێت، بۆیە لە ئێستادا كە جۆرێك لە ناجێگیری لە نرخی دۆلار دروست بووە ئەمە وایكردووە كە جۆرێك لە ترس و دڵەڕاوكێ لای هاووڵاتیان دروست ببێت بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار نرخی كاڵاكانیش بەرز ببنەوە بەو پێیەی كە زۆربەی كاڵاوشمەكەكان لەدەرەوە هاوردە دەکرێن و بە دۆلار دەكڕدرێن و بە دینار دەفرۆشرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: چەند رۆژێكە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركردووە بەڵام هیچ كاریگەرییەكی لەسەر گرانبوونی نرخی كاڵا و شمەك نەكردووە، چونكە ئەو كاڵاو شمەكانەی كە لە ئێستادا لەبازاڕەكاندا بوونیان هەیە لەلایەن بازرگانەكانەوە پێش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كڕدراون و بەهەمان نرخی پێشوو دەفرۆشرێنەوە و ڕیگە نادەین ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی چەند كەسێك بقۆزرێتەوە و بارودۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان قورستر بێت.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە تیمەكانمان رۆژانە لەناو بازاڕ چاودێری نرخەكان دەكەن تا ئێستا هیچ زیادكردنێكی ئەوتۆمان بەرزكردنەوەی نرخەكان بەدینەكردووە، بەڵام ئەگەر نرخی دۆلار بەردەوامبێت لەبەرز بوونەوە بەرامبەر بە دینار ئەوا بێگومان لە هەفتەكانی ئایندەدا نرخی كاڵا و شمەكیش بەرز دەبێتەوە چونكە كاڵاكان لەدەرەوە بە دۆلار دەكڕدرێن و بە دینار دەفرۆشرێنەوە بە هاووڵاتیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


