وێنه: یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگای خۆی تووشی دووه‌م دۆڕان ده‌بێته‌وه

دیمەنێک لە یاری نەورۆز و دەربەندیخان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و یانه‌ی نه‌ورۆز تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه و ده‌ربه‌ندیخانیش دووه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دەهێنێت.
له یه‌كێك له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی نایابی كوردستان ,یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگای خۆی میوانداری ده‌ربه‌ندیخانی كردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 1-0 پێدۆڕاند.
به‌درێژایی هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا كۆنتڕۆڵی یاریه‌كه‌ی كردبوو، به جۆرێك كه به‌ته‌واوی دەستی بەسەر یاریه‌كه گرتبوو، به‌ڵام په‌له‌كردنی یاریزانانی نه‌ورۆز و به‌هێزی گۆڵپارێز و هێڵی به‌رگری ده‌ربه‌ندیخان سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی خاوه‌ن یاریگایان پووچه‌ڵ كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سوودی له یه‌كێك له هێرشه‌كان بینی كاتێك له خوله‌كی 69 شێركۆ جه‌بار گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
دوای ئه‌و گۆڵه یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بوو.
دوای فیكه‌ی كۆتایی ناوبژیوان یاریه‌كه به‌سوودی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به تاكه گۆڵێك كۆتایی هات و به سێ خاڵی گرنگ شاری سلێمانییان جێهێشت.
كامه‌ران عه‌لی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز وتی:” ئه‌توانم بڵێم له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو كاری راهێنهرایهتیماندا وه‌ك ئه‌م یارییه یاریزانه‌كانمان باش یارییان نه‌كردووه و زۆرترین هه‌لی تۆماركردنی گۆڵیشیان له ده‌ستدا، به‌ڵام نه‌مانتوانی سوود له هێرشه‌كان ببینین، به‌ڵام به‌هۆی یاریزانانی خۆمانه‌وه گۆڵێكمان له‌سه‌ر تۆماركرا، بۆیه یاری تۆپی پێش بردنه‌وه و دۆڕاندنی تێدایه هه‌وڵیش ده‌ده‌ین بۆ یارییه‌كانی داهاتوو قه‌ره‌بووی ئه‌م دۆڕاندنه بكه‌ینه‌وه”.
سه‌ڵاح مه‌حمود راهێنه‌ری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند:” بردنه‌وه‌كه‌مان ته‌نیا بۆ رۆحیه‌تی یاریزانه‌كانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وه‌ك جه‌نگاوه‌ر ده‌جه‌نگان، له چه‌ند رۆژی پێشوودا له مه‌شقه‌كان ئه‌و رۆحیهتیهیان پێوه دیاربووه”.
شێركۆ جه‌بار خاوه‌نی تاكه گۆڵه‌كه‌ی یاریه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئێمه ته‌نیا بۆ بردنه‌وه هاتبووینه شاری سلێمانی، چونكه ئه‌مساڵ به ئامانجێكی گه‌وره به‌شداری یارییه‌كان ده‌كه‌ین كه ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خوله‌كه‌یه”.
به‌و دۆڕاندنه یانه‌ی نه‌ورۆز هیچ خاڵێكی كۆنه‌كردۆته‌وه له پله‌ی حه‌وته‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدایه و ده‌ربه‌ندیخانیش به شه‌ش خاڵ خۆی له پله‌ی دووه‌م ده‌بینێته‌وه.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


