وێنه:شاری سلێمانی یاریزانانی پاسكیلسواری شاخه‌وانی كوردستان و عێراق كۆده‌كاته‌وه

براوەکانی پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بۆ سێیه‌مجار شاری سلێمانی یاریزانانی پاسكیلسواری شاخه‌وانی(كروس سه‌نته‌ر) كوردستان و عێراق كۆده‌كاته‌وه بە ئه‌نجامدانی پاڵهوانێتییەک.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا 50 یاریزانی كوردستان و عێراق به‌شداربوون، بۆ بڕینی 20كم كوران و 10كم كچان.
به‌رپرسانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئامانجیان له‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ زیاتر گرنگیدانه به یاریه‌كه كه ماوه‌ی چه‌ندی ساڵێكه له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت، راشیدهگهیهنن، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكاری داراییمان بكات ده‌توانین پاڵهوانێتییەکە له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بده‌ین.
فه‌رهاد مه‌حمود ئه‌ندامی لقی سلێمانی یه‌كێتیی پاسكیلسواری عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئامانجمان له ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه زیاتر گرنگیدانه به یاریه‌كه، چونكه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه یاریه‌كه له شاری سلێمانی ئاستێكی به‌هێز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و چه‌ندین پاڵهوانێتیشمان ئه‌نجامداوه و چه‌ندین یاریزانی ئاستبه‌رز و به‌هێزیشمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری داراییمان بكات به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری و نێوده‌وڵه‌تیش پاڵه‌وانێتی ئه‌نجام بده‌ین”.
دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌نێوان یاریزانانی به‌شداربوو كه له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و عێراق به‌شداربوون ئەنجامەکان به‌مشێوه‌یه بوو.
ئه‌نجامی كۆتای كوڕان:
محه‌مه‌د محه‌مه‌د حه‌مه عه‌لی پله‌ی یه‌كه‌م 45,10خولهك
محه‌مه‌د به‌كر پله‌ی دووه‌م 46,12خولهك
سه‌عد یاسین پله‌ی سێیه‌م 4625خولهك
ئه‌نجامی كۆتای كچان
زه‌هره مه‌سعه‌د پله‌ی یه‌كه‌م 29,50خولهك
داهات كاوه پله‌ی دووه‌م 30,10خولهك
مژده ره‌فیق پله‌ی سێیه‌م 31,40خولهك
محه‌مه‌د محه‌مه‌د حه‌مه عه‌لی پاڵه‌وانی كوڕان وتی:” له‌راستیدا ماوه‌یه‌كی زۆره خۆم بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئاماده ده‌كه‌م، بۆیه ده‌توانم بڵێم پاڵه‌وانێتیه‌كی زۆر به‌هێز و قورس بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێگاكه سه‌خت بوو، به‌تایبه‌تیش كه شاخ و رێگاكانی عێراق و كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی بۆ یاریه‌كه گونجاوه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر زیاتر یارمه‌تیمان بدرێت ده‌توانین نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت جیهانیش ئه‌نجامی گه‌وره به‌ده‌ست بێنین”.
یاری پاسكیلسواری له شاری سلێمانی له ئاستێكی به‌هێزدایه به‌جۆرێك كه له كچاندا یاریزانانی ئه‌م شاره توانیویانه له‌سه‌ر عێراق و عه‌ره‌ب و ئاسیا چه‌ندین مه‌دالیای جۆراو جۆر به‌ده‌ست بهێنن، به‌هه‌مان شێوه له یاری پاسكیلسواری شاخه‌وانی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هه‌مان شێوه‌یه شاری سلێمانی توانیویه‌تی گرنگییه‌كی زۆر به‌م یاره بدات و چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزو به‌هێز دروست بكات.


براوەکانی پاڵەوانێتیەکە

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


