
SNN- بڕیار محەمەد
بەهۆی قەیرانی دارایی، لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوو لە تەواوی عێراقدا 800 هەزار كەس بێكاربوون، لەو ژمارەیەش پشكی شێر بەهەرێمی كوردستان كەوتووە، بەڕێوەبەری گشتی ئامار دەڵێت: بێکاری هۆكارەكەی بۆ ئەو دۆخەی ئێستا دەگەڕێتەوە لە ساڵی داهاتووش دەست بە ئەنجامدانی رووپێووی دەكەین لەبارەی رێژەی هەژار و بێكاریەوە .
رێبین فەتاح، لە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بە SNNی راگەیاند: بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ئەنجامداوە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوو 800 هەزار كەس لە سەرتاسەری عێراق كاریان لەدەستداوە، زۆرترین لەدەستدانی هەلی كاریش لە ساڵی 2017بوو كە لە %49 بووە و زۆرینەی ئەوانەی كاریان لەدەستداوە لەو 800 هەزار کەسە لە هەرێمی كوردستان بوون، بەهۆی ئەوەی قەیرانی دارایی زیاتر لە هەرێمی كوردستان روویداوە .
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بە دڵنیایەوە ئەو دۆخە نالەبارەی باڵی بەسەرهەرێمی كوردستاندا كێشاوە كاریگەری لەسەر زیادبوونی رێژەی بێكاری و هەژاری هەبووە، بەڵام ئێمە وەكو دەستەی ئامار تەنها ئاماری ساڵێی 2018مان هەیە .
وتیشی: بۆ وەرگرتنی ئاماری دروست ساڵی 2021 دەستەی ئاماری كوردستان دەست دەكات بە ئەنجامدانی رووپێوی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەمەبەستی زانینی رێژەی هەژاری و رێژەی بێكار ئەو كات ئەنجامەكەی ئاشکرا دەبێت، كە چەند كەس لە هەرێمی كوردستان بێ كارە و چەند خێزانیش هەژارن .
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



