
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: هەست دەکەین لەناو پارتیدا گروپێک یان باڵێک هەبێت مەبەستی بێت کە پەیوەندییەکانمان بەرەو گرژی بڕوات.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: “تێڕوانینی ئێمه وایه ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆته دوو باڵ هه‌موو جارێك كه باسیشیان ده‌كه‌ین ده‌ڵێین ئه‌وان وه‌كو ئێمه‌یان لێهاتووه پێش كۆنگره‌ی چواره‌م، پێشمان وایە یەکێک لەو باڵانە لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتیدا ناگونجێت.
وتیشی: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پێمان باشه وه هه‌وڵده‌ده‌ین دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی باش ببێت، ده‌شڵێت “بۆ نمونه ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ڕوویدا وه ئه‌وه‌ی قسه‌كانی كرد له‌سه‌ر گروپێكی ناو پارتی حساب ده‌كرێت نه‌ك هه‌موو ناو پارتی وه ئه‌وانه‌ی زۆرجار قسه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن گروپێكی ناو پارتیه نه‌ك هه‌موو پارتی”.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: “هۆكاره‌كان جیاوازن، جاری یه‌كه‌م هۆكارێكی ته‌كنیكی ڕوویدا به ئاسایی وه‌رگیرا كه كۆبونه‌وه نه‌كرا، به‌ڵام هۆكاری دووه‌م، زیاتر په‌یوه‌ندی به لێدوانه‌كانی هێمن هه‌ورامییه‌وه هه‌بوو كه پاش كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له ( سۆران عومه‌ر) چه‌ند لێدوانێكی دا، پاش كۆبونه‌وه‌كه لێدوانی زۆر خراپ هاته ئاراوه وه به‌تایبه‌ت كه هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ تێكدانی نێوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان كه باسی له‌قۆناغێكی پێشووی ده‌كرد وه زۆر قسه‌ی تر كه شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو له‌و شوێنه‌دا بكرێت ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و نه‌چێت بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی.”
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد روونیکردەوە: “به‌ڕاستی دیار نیه نازانین ئاڕاسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و چی ده‌چێت به‌ڵام ئه‌وه له كۆبونه‌وه‌ی پێرێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تاوتوێمان كرد به‌و جۆره سه‌یری بابه‌ته‌كه‌مان كرد كه چاره‌نوسی كوردستان به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌وه به‌نده ئه‌م دوو لایه‌نه ده‌توانن ئاشتی بۆ كوردستان دیاری بكه‌ن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


