
سیروان حەسەن
لەسەر ڕێگەی خورماتوو – بەغدا بەهۆی پێکدادانی نێوان هامەڕێکی سەربازی و تانکەرێکی سووتەمەنی دوو برا گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
زەنون بەرزنجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی خورماتوو بەSNN ی ڕاگەیاند: کەمێک لەمەوبەر لەسەر ڕێگای خورماتوو بۆ بەغدا و لەنزیک پردێکی نزیک خورماتوو ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان هامەرێکی سەربازی و تانکەرێکی سووتەمەنی ڕوویدا.
وتیشی، لەئەنجامی ئەو ڕووداوە تانکەرەکە وەرگەڕاوە و دوو برا تێیدا گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی خورماتوون.
زەنون بەرزنجی ئاماژەی بەوەشدا، هەر لەو ڕووداوە چوارکەسی دیکەش برینداربوون و تاوەکو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نازانرێت و پۆلیسی هاتووچۆ سەرقاڵی لێکۆڵێنەوە و هێڵکارییە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



