هه‌ڕه‌شه‌ى دورخستنه‌وه‌ى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌كرێت

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى له پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ده‌كات و ده‌ڵێت: “بانكى ناوه‌ندى له‌ژێر كاریگه‌رى چه‌ند لایه‌نێكدا بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلارى به‌رامبه‌ر دینار داوه”.
سامر زیبان، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیا عێراقییه‌كانى راگه‌یاند: “ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ئێستادا له هه‌وڵدایه كه پۆستى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق له مسته‌فا غالب وه‌ربگرێته‌وه به‌هۆى ده‌ركردنى بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار”.
وتیشى: “له ئێستادا گومانى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى و پیاده‌كردنى رێكارى گوماناوى له بڕیاره‌كانى بانكى ناوه‌ندیدا هه‌یه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گومانى خۆى له بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ناشارێته‌وه و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “بڕیاره‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى له قازانجى چه‌ند بانك و كه‌سێكى تێدایه و بڕیاره‌كه له‌ژێر هه‌ژموونى چه‌ند كه‌س و لایهنێكدایه كه دیارن”.
سامر زیبان ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “بڕیاره‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر هاووڵاتییان، به‌رهه‌مى ناوخۆى و شه‌قامى عێراقى، كاریگه‌رییه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى خێرا و خراپ له‌سه‌ر ئابوورى عێراق ده‌رده‌كه‌وێت”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



