وێنە:دێربی كه‌ركوكی خولی نایابی تازه پێگه‌یشتووانی كوردستان به یه‌كسانبوون به بێ گۆڵ ته‌واو بوو

دیمەنێک لە یاریەکە
حسێن كه‌ركوكی-
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ( سێشه‌ممه 22/12/2020 ) له یاریگای شۆریجه ، هه‌ردوو یانه‌ی شۆریجه و خاك دێربی شاری كه‌ركوكیان ئه‌نجامدا ، له‌و یارییه‌دا هه‌ردوو یانه‌یه تا راده‌یه‌كی زۆر هاو ئاست بوون له هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه .
هه‌ردوو تیپ له ماوه‌ى هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه یاریزانه‌كانیان زیاتر خواستی یاری تاك زاڵبوو به سه‌ریاندا ، ئهمهىش بووه هۆی ئەوەی نه‌توانن مه‌ترسی له سه‌ر گۆڵی یه‌كتر دروست بكه‌ن و یاریه‌كه‌ش به یه‌كسانبوونی هه‌ردوو تیپ به بێ گۆڵ ته‌واو بوو.
به‌مه‌ش یانه‌ی شۆریجه كۆی خاڵه‌كانی بوون به دوو خاڵ له دوو یاریدا ، له به‌رامبه‌ردا خاك خاڵه‌كانی بوون به چواتر خاڵ.
سه‌باره‌ت به ئاستی تیپه‌كه‌ی له‌م یارییه‌دا جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك وتی:” له‌م یارییه‌دا تیپه‌كه‌مان نه‌یتووانی هه‌مان ئاستی یاری پێشوو پێشكه‌ش بكات ،بێگومان به هۆی ئه‌وه‌ی دێربی شاره‌كه‌یه هه‌ستیاری هه‌بووه ، به تایبه‌تی له سه‌ر یاریزانه‌كان كه تازه‌پێگه‌یشتوون”.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


