
میسی لە یاری ڤەلەد وەلید
SNN Sport
پاش یەکسانبوونی بەرامبەر بە یانەی ڤالنسیا لە هەفتەی 14ی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و توانی 3-0 لە یانەی ڤەلەد وەلید بباتەوەو میسیش بە تۆمارکردنی گۆڵێک ژمارەکە مێژوویەکەی پێلی شکاند.
لە یارییەکانی هەفتەی 15ی لالیگا،یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی ڤەلەد وەلید و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 3-0 لێ بباتەوە.
لە سەرەتای یاریەکەو لە خولەکی 21، لینگلێت سوودی لە تۆپێکی میسی بینی و گۆڵی یەکەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد.
دواتر سێرجینۆ دێست تۆپێکی بە برایسوایت داو ئەویش لە خولەکی 35 گۆڵی دووەمی تۆمارکردوو گێمی یەکەم 2-0 بە سوودی کوڕانی کومان تەواو بوو.
لە گێمی دووەم، پیدری تۆپێکی بە میسی دا، ئەویش لە خولەکی 65 توانی گۆڵی سێیەم و بردنەوە بکات، کە گۆڵی ژمارە 644ی میسی بوو، توانی ژمارەکەی پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل بشکێنێت و ببێت بە یەکەم یاریزان لە مێژوودا زۆرترین گۆڵ بە درێسی یەک یانەوە بکات.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە لالیگا بووە 24 خاڵ و لە پلەی پێنجەم دەبینرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



