“ماوەی 15 ساڵە نۆکاو دەفرۆشم، لەوەتەی کاسپی دەکەم وەک ئەم دوو ساڵە بێ بازاڕ نەبووم”

0
4695

SNN: محەمەد مستەفا

من ناوم (ساڵح کاکل ڕەسوڵ)ە و بە مام ساڵح ناسراوم، دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەم لە ئیدارەی ڕاپەڕین و تەمەنم 53 ساڵە، ماوەی 15 ساڵە کاری نۆکاو فڕۆشی دەکەم و کارەکەی من زیاتر لە شەوان دایە.

پێش قەیرانی دارایی کاتژمێر 2 ی شەو تا 8 ی بەیانی کارم دەکرد بەڵام لە دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی و بێ بازاڕی لە کاتژمێر 3 ی دوانیوەڕۆ تا 2 ی شەو کاردەکەم، بەڵام ئەمە دوو ساڵە بێ بازاڕیە لەوەتەی کاسبی دەکەم وەک ساڵی 2019 و 2020 بازاڕ سارد و سڕ نەبووە .

کارەکەم بژێوی ژیانی منی دابینکردووە بۆیە زۆر کارەکەم خۆش دەوێت و مەنجەڵ و عارەبانەکەم هاوڕێی بەردەوامی منن و تا بتوانم لەسەر ئەم کارە بەردەوام دەبم .

موشتەریەکانی من بەشی هەرەزۆریان گەنجان و دەیان موشتەریم هەیە بە بەردەوامی زیاتر لە 10 ساڵە تەنها لای من نۆکاو دەخوات، گەر لە هەولێر و سلێمانیشبن لەوێ نان ناخۆن دەگەڕێنەوە لای من و لێرە قاپێک نۆکاو نۆش دەکەن.

زۆر کەس دێت و پرسیاری شێوازی لێنان و کوڵاندنی نۆکاوم لێ دەکات دەیانەوێت تامی نۆکاوەکەیان وەک نۆکاوی مام ساڵح بێت بەڵام نۆکاوەکەی من تامی تایبەتی خۆی هەیە و لە هی کەسی تر ناچێت ئەمه ووتەی موشتەریەکانمە.

Post5160
Post5160

Post5163
Post5163

Post5164
Post5164

Post5165
Post5165

Post5162
Post5162

Post5161
Post5161

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this