
رۆناڵدۆ لە یاری فیۆرنتینا
SNN Sport
لەم وەرزەی خولی یانەکانی ئیتاڵیا لە هەفتەی 14، یانەی یۆڤانتۆس میوانداری یانەی فیۆرنتینای کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-0 پێدۆڕاند.
رۆناڵدۆ پاش شکستەکە لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام پۆستێکی کردووەو داوا لە هاندەران دەکات پشتگیرییان بکەن.
رۆناڵدۆ دەڵێت:”بە ئاستێکی خراپەوە بەرامبەر بە فیۆرنتینا دەرکەوتین کە دووربوو لە رازیبوونی ئێمە،ساڵی 2020 مان تەواو کرد کە ساڵێکی تایبەت بوو، یاریگای بێ هاندەر، ڤایرۆسی کۆرۆنا و یارییە دواخراوەکان و وەستانی خولەکان و خشتەی زۆر توندی یارییەکان”.
“بەڵام ئەوە پاساو نیە بۆ هیچ شتێک،ئێمە دەزانین کە دەبێت زیاتر پێشکەش بکەین و بە شێوەیەکی گونجاوتر سەرکەوین ، ئێمە یۆڤانتۆسین،ئێمە بە نایابی نەبێت لە زەوی یاریگا ناتوانین بە هیچ شتێکی تر رازی ببین”.
“هیوادارم ئەم پشووە کورتە لە هەموو کاتێک زیاتر یارمەتیمان بدات بۆ گەڕانەوەی بەهێزتروو یەکگرتووتر،چونکە وەرزەکە دوورە لە کۆتایی و لە کۆتاییدا وایدەبینین جارێکی تر ئاهەنگ لەگەڵ هاندەران دەگێڕینەوە”.
“متمانەمان پێبکەن،ئەوەندەی متمانەمان بە تیمەکەمان هەیە، ئەوەندەش متمانەتان پێ دەکەین،ئێمەش کاردانەوەمان دەبێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


