وەزیری بەرگری ئیسڕائیل” بەنهێنی سەردانی تەواوی وڵاتانی عەرەبیم کردووە”

بینی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل
SNN
بینی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: بەنهێنی سەردانی ھەموو دەوڵەتانی عەرەبیم كردووە “بەڵام بە بەنھێنی و بۆ ئەنجامدانی ئەركە سەربازییەكان”، حەزی خۆشی دەربڕی لەوەی “بەئاشكرا و بەشێوەیەكی فەرمی و دۆستانە و ئاشتییانە” سەردانیان بكات.
گانتس بە رۆژنامەی الشرق الاوسط-ی راگەیاند: داوای لە سەركردایەتی فەلەستینی و سەرۆكی فلەستین، مەحموود عەباس كرد، خۆی بخاتە نێو رێڕەوی ئاشتی و لە ریزەكانی دواوە نەمێنێتەوە، جەختیشیكردەوە “فلەستینییەكان دەیانەوێت و شایستەن قەوارەیەكیان ھەبێت و بەشێوەیەكی سەربەخۆ تێیدا بژین”.
وتیشی “من 38 ساڵم وەك چەكدار لە سوپای ئیسرائیلدا بەسەربرد، بڕوام پێبكە، ئەو جەنەڕاڵانەی لە سوپادان و نەھامەتییەكانی جەنگیان بینی و چێشتیان، ئەوان لە ھەموویان زیاتر ئاشتییان دەوێت. لەنێوان جەنەڕاڵەكانی لای خۆمانیش، دەتوانم بە ھەموو بڕوایەكەوە بڵێم، من لە ھەموویان زیاتر بەدوای ئاشتییەوەم، ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی، ھاوپەیمانییەتی نێوان ھێزە میانڕەوەكانە، كە دەربڕین لە خواستی راستەقینەی ھاووڵاتیان دەكات”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
31 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
31 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



