“نرخى كاڵا و شمه‌ك له هه‌ولێر به‌ڕێژه‌ى 15% به‌رزبووه‌ته‌وه”

بازاڕى قه‌یسه‌رى له ناوه‌ندى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN- بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌دواى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نرخى كاڵا و شمه‌ك له بازاڕه‌كانى شارى هه‌ولێردا به‌رێژه‌ى 10% بۆ 15% بەرزبووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “پێشبینى دەكەین نرخه‌كه زیاتر به‌رزبێته‌وه”.
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “لە ئێستادا كێشەى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ لە بازاڕه‌كاندا دروستبووە، لەبەر ئەوەی كەلوپەلەكان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە دۆلار هاورده ده‌كرێن، لێره‌ش بە دینار دەفرۆشرێنەوە، بۆیە نرخەكان بەرزبوونەوەیان بە خۆوە بینیووە به رێژه‌ى 10% بۆ 15% بۆ هه‌ر كاڵایه‌ك”.
وتیشی: “ئەگەر نرخى 100 دۆلار بگاته 147 هەزار دینار رێژەی بەرزبوونەوەی نرخەكانیش زیاتر ده‌بێت و ده‌گاته 20%، واتا ئەگەر پێشتر یەك كیلۆ شەكر بە هەزار دینار بووبێت، ئه‌وا ئێستا بووه‌ته هەزار و 150 دینار و زیاتریش، ئه‌م هاوكێشه‌یه بۆ زۆرینه‌ى كاڵانی تریش هه‌ر راسته”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمە بۆیە ناتوانین هیچ شتێك بكەین، چونكە ئەو پێداویستییانە لە دەره‌وەی هەرێمی كوردستان دێن و لەوێش بەدۆلار دێن،. هه‌ر بۆیە ئەو دۆخەى لە بازاڕدا دروستبووە بێگومان كاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر هاووڵاتییان و خاوەن دوكانەكانیش”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


