
قه‌ڵاى كه‌ركوك له ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوك | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى \ SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له كه‌ركوك شانەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكى نوێیان ده‌ركرد كه دیارتریانییان داخستنى كافتریا و چێشتخانه و مۆڵهكانه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى كه‌ره‌نتینكردنى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى شانەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له كه‌ركوك كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه گرنگترین بڕیاره‌كان بریتین له:
– داخستنی چێشتخانه، كافتریا، موڵەکان و هۆڵى بۆنه‌كان تایبه‌ت به ئاهەنگ و پرسە، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنى ئاهه‌نگ و دانانى پرسه و هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى دیكه له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه.
– پێویسته ده‌وامى قوتابخانه‌كان ته‌نییا یه‌ك رۆژ بێت له هه‌فته‌یه‌كدا و ئه‌ویش به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، هه‌ر خوێندنگایهكى ئه‌هلیش پابه‌ند نه‌بێت قوتابخانه‌كه‌ى داده‌خرێت و موڵهتهكهى لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
– پێویسته هاووڵاتییان دەمامک به‌كاربهێنن و رێنماییەکانی خۆپارێزی له شوێنه گشتى و فه‌رمانگه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌وه‌رها ده‌بێت هه‌موو دوكانداره‌كان ده‌مامك ببه‌ستن.
– کەرەنتینکردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له وڵاتانى: بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئوسترالیا ، دانیمارك، هۆڵەندا، بەلجیکا، ئێران ، یابان، دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ، هاوكات له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى كه‌ركوكه‌وه چاودێرى ئه‌و شوێنانه ده‌كرێن كه هاووڵاتییانى تێدا كه‌ره‌نتین ده‌بن.
– هه‌موو سه‌ندیكا و یه‌كێتییه‌كان به‌پێى ئیشوكاره‌كانیان پابه‌ندده‌كرێن به چاودێریكردنى ئه‌و فه‌رمانگه و شوێنانه‌ى په‌یوه‌ندیان به ئیوشكارهكانیانهوه هه‌یه، له ناویاندا: نه‌خۆشخانه، كلینكى پزیشكى، تاقیگه و ده‌رمانخانه‌كان پێویسته ده‌مامك به‌كاربهێنن له‌كاتى هه‌بوونى سه‌رپێچى 30 رۆژ ئه‌و شوێنانه داده‌خه‌ن و له حاڵه‌تى دووباره‌بوونه‌وه مۆڵه‌ته‌كانیان لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه.
– رێگه به به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى ده‌مامك و پێداویستییه پزیشكییه‌كان نادرێت هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچى بكات رووبه‌رووى سزاى ده‌كه‌نه‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


