
نەخۆشخانەی سان جۆرج لەرووسیا
SNN-
لەشاری سان بترسبێرگ-ی روسیا، بەهۆی گڕگرتنی ئامێری هەناسەدانەکەیانەوە پێنج نەخۆش کە تووشبووی کۆرۆنا بوون، سووتان و گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لەنەخۆشخانەی سان جۆرج-ی شاری بترسبێرگ-ی روسیا روویداوە و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی چۆنێتی مردنی ئەو نەخۆشانەوە.
بەرپرسانی نەخۆشخانەکە بەئاژانسی ئیتەرتاس-ی روسییان وتووە “ئاگرەکە لە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەکە کەوتۆتەوە و لەپاش نیو کاتژمێر کۆنترۆڵکراوە”.
هاوکات ئاژانسی ئینتەرفاکس بڵاویکردەوە “ئاگرەکە بەهۆی کەموکورتی بووە لە ئامێری هەناسەدانی سەر دەمی نەخۆشەکان و ئەو کارەساتەی لێکەوتۆتەوە”.
ئەمە یەکەمجار نییە لەنەخۆشخانەکانی روسیا ئاگر دەکەوێتەوە، رۆژی شەممەش ئاگرێکی دیکە لەنەخۆشخانەی سباسۆکۆکۆتسکی لەشاری مۆسکۆ کەوتەوە و پەرستارێک گیانی لەدەستدا و زیانێکی گەورەش بەر بیناکە کەوت.
لەڕووسیا 220 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 2009 کەسی دیکەش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


