
هەولێر
SNN- بڕیار محەمەد
دوای ئەوەی پارێزگاری هەولێر بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایكرد و هێمن قادر جێگری پارێزگار بە وەكالەت پۆستەکەی پڕکردەوە، لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان سەرقاڵی دانانی پارێزگارێکی نوێیە بۆ هەولێر .
بەپێی زانیارەكانی SNN هەریەكە لە عەلی رەشید و ئومێد خۆشناو و شوان شێخ ئەحمەد بۆ ئەو پۆستە دیاركراون، بەڵام ئومێد خۆشناو رەتیكردۆتەوە ئەو پۆستە وەربگرێت و ئێستا كاندیدی سەرەکی هەرێم بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر عەلی رەشیدە .
هەر بە پێی زانیارەكان بەهۆی چلەی دكتۆر (فرسەت سۆفی) دیاریكردنی پارێزگاری نوێ دواكەوتووە و دوای تەواوبوونی چلە، كە هەفتەی داهاتووە، دەست بە گرتنەبەری رێكارەكان دەكرێت بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ.
فرسەت سۆفی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستییەوە رۆژی ٣ی تشرینی دووهەم بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات كرا لە بەرەبەیانی رۆژی 18ی 11ی 2020 لە وڵاتی توركیا گیانی لەدەستدا .
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



